AP ١٤٠١ گوڵان ١١ ١٧:١٩

ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان هەواڵی دا؛

پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

جێگری پیشەی دەستی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان لە کرانەوەی پێشانگای پیشە دەستییەکانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار و بە ئامادەبوونی پیشەگەرانی کوردستانی، پێشانگای پیشەی دەستیمان لە شاری هەڵەبجە دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: هونەرمەندان و چالاکانی بواری پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان لە 20 ژووردا بەرهەمکانی خۆیان دەخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.

حامدی وتیشی: ئەو پێشانگا لە 15 ی گوڵانەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.

حامدی ڕاشیگەیاند: بە پێی هەماهەنگییەکان لەگەل کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژی چواردەیەمی گوڵان بەرەو هەڵەبجە وەڕێ دەکەون.

News ID 41777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha