بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاران تایمز وەکوو یەکەمین رۆژنامەی نێودەوڵەتی ئێران، دەبێتە میوانداری یەکەمین رووداوی ئانلاین لە ژێر ناوی "فەلەستینت لە بیر بێت". ئەم رووداوە بە داکۆکی لە سەر لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئامانجی فەلەستین وەکوو بابەتی گرینگی جیهانی ئیسلام بەڕێوە دەچێت.
ئەم رووداوە بە مەبەستی رێزنان لە یاد و بیرەوەری جەنگاوەرە فەلەستینییەکان و هەروەها خەڵکی ئازادەی هەموو جیهان بەڕێوە دەچێت. هەروەها لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئێنتفازە و بابەتی پێشیل کردنی مافی مرۆڤ لە فەلەستین، لەم رووداوەدا لێک ئەدرێتەوە.
هەروەها ئەم رووداوە زانیاری سەبارەت بە دۆخی نالەباری فەلەستینییەکان پاش شەڕی دووهەمی جیهانی دەخاتە بەر دەست.
"فەلەستینت لە بیر بێت" ڕۆژی هەینی هاوکات لە گەڵ رۆژی قودس دەست پێ دەکات و لە ٢٥ی گوڵان کۆتایی دێت.
Your Comment