بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیم بنکس، نوێنەری کۆماریخواز و توندڕەوی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە لە داهاتوودا کاتێک زۆرینەی مەجلیس کەوتە دەستی کۆماریخوازەکان، ئەوان هەموو هەوڵی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها سەپاندنی گوشار و گەمارۆکان لەسەر ئێران دەدەن.
بنکس لە هەمان پێوەندیدا لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: نوێنەرانی مەجلیسی ئێران ئەبێ بزانن... کاتێک کە کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەرانیان بەدەستەوە گرت، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنی گەمارۆکان و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان دەدەین.
Your Comment