AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٥ ٠٩:٣١

نوێنەری کۆماریخوازی ئەمریکا:

بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و درێژەی گەمارۆکان لە دژی ئێران هەوڵ دەدەین

بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و درێژەی گەمارۆکان لە دژی ئێران هەوڵ دەدەین

نوێنەری کۆماریخواز و توندڕەوی مەجلیسی نوێنەری ئەمریکا پاگەندەی هەوڵ بۆ هەڵوەشاندەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیم بنکس، نوێنەری کۆماریخواز و توندڕەوی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە لە داهاتوودا کاتێک زۆرینەی مەجلیس کەوتە دەستی کۆماریخوازەکان، ئەوان هەموو هەوڵی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها سەپاندنی گوشار و گەمارۆکان لەسەر ئێران دەدەن.

بنکس لە هەمان پێوەندیدا لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: نوێنەرانی مەجلیسی ئێران ئەبێ بزانن... کاتێک کە کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەرانیان بەدەستەوە گرت، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنی گەمارۆکان و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان دەدەین.

News ID 41572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha