بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئاکسیوس بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی پاگەندەی کردووە کە ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیداری ڕۆژی یەکشەممەی خۆی لەگەڵ نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە ناوبراو کردووە کە ئەگەر جێگرەوەیەکی بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران و ڕێگایەک بۆ ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاستی پیتاندنی ئێران هەیە، پێشکەشی بکات.
هەروەها دەوترێت کە پرسی ئێران پرسی سەرەکی گفتوگۆی نێوان دوو لایەنەکە بووە و ئەگەرچی دژایەتی زۆریان هەبووە، بەڵام بەرەو ئاڵۆزی نەکێشراوە.
ئەو جۆرە کە ڕاگەیێندراوە، بێنێت لە وەڵامی بلینکندا وتوویە ئەگەر ئێران بزانێت ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی گەمارۆکان لە ژدی ئەو وڵاتە دەگەیێننە ئاستی گەمارۆکانی سەر ڕووسیا، دەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 90 دەکێشێت.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کردووە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێگاچآرەیەکی کورتخانەیەنە کە بەس بۆ چەند ساڵ چارەسازە لە حاڵێکدا ملیارها دۆلار پارە دەخرێتە بەر دەست ئێران کە دەتوانێت لێی بۆ چالاکی لە ناوچەکە و پڕچەک کردنی گرووپەکانی سەر بە خۆی بەکاری بهێنێت.
Your Comment