بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل کەوسەری سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەندی هیچ یەکە لە بەڵێنەکانیان نەبوون.
ناوبراو وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا نیشانیان دا کە تەنانەت پابەندی واژۆ و بەڵێنەکانیان خۆیانیش نین و لە ڕێککەوتن ناڤۆکی چوونە دەرەوە. ئەوان بۆ ئەوەی کە بگەڕێنەوە ڕێککەوتن، ئەبێ باج بە ئێران بدەن و پابەندی بەڵێنەکانیان بن.
ناوبراو زیادی کرد: لەلایەکی تریشەوە، ئێمە بە ڕۆژاواییەکان نیشانمان دا کە ئەبێ ڕێز لە ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی خۆیان بگرن و پابەند بن. مسۆگەر کردن و تاقی کردنەوەی ڕاست و درۆیی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ئەو باوارەوە گرینگە کە وڵاتانی ڕۆۆژاوایی ئەندامی ڕێککەوتن پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون و ئێمە ئەم جارە ئەبێ بۆ قسەکانیان گەرەنتی وەربگرین.
Your Comment