بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: هاوکات لە گەڵ جێژنی مێعراجی پێغەمبەر بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت بڵاو بووەوە کە لە ٢٥ تاکوو ٢٧ی پووشپەڕ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: لەم فێستیڤاڵە جگە لە بەشی نێودەوڵەتی و سەرانسەری، بەشی تایبەت بە بابەتە حەماسییەکانیش بەڕێوە دەچێت کە گرووپەکان دەتوانن بە شیعری حەماسی و نەتەوەییەوە لەم بەشەدا بەشداری بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: وەکوو خولەکانی پێشوو لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لە کەسایەتییەکی بەرچاوی مۆسیقای کوردستان ڕێز دەگیردرێت.
شیاوی ئاماژەیە ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە بە بەشداری گرووپهایەک لە هەموو وڵات و تەنانەت توریستە بیانییەکانیش لە سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment