بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانوستان و وتووێژە سیاسییەکان لە عێراق بۆ پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پارلەمان و هەروەها دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووس ساز. لەم نێوانەدا هەندێ وڵاتانی بیانی هەوڵ ئەدەن قەڵشتێک لەنێوان بەیتی شێعەدا ساز بکەن.
عەلی حسێن ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق سەبارەت بە هەوڵی لایەنە بیانییەکان بۆ ساز کردنی قەڵشت و دووبەرەکی لە نێوان بەیتی شێعە هۆشداری داوە و وتوویە: شێعەکان دەبێ لەم بارەوە وریا بن.
هاوکات لە گەڵ وتووێژە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژماردنی پێچەوانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەم وڵاتەش دەستی پێ کردووە. لەم دواییانەدا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کاندید بوونی هوشیار زێباری بۆ سەرۆک کۆماریی ڕەت کردەوە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم حیزبە رێبەر ئەحمەد بارزانی لەجیاتی زێباری وەکوو بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی بناسێنێت.
شاندی سەرۆکایەتی پارلەمانیش ڕایگەیاندووە حەوتەی داهاتوو دانیشتنی دیاریکردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت. بەدوای ئەم رووداوانەدا دادگای فیدراڵی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی قەدەغە کرد و ئەوەی نایاسایی راگەیاند. ئەمەش ڕوونە کە عێراق لە رۆژانی داهاتوودا رووداوی زۆری تێدا روو ئەدات.
Your Comment