به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۱۱ی پووشپەڕ و دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی قودس ڕێپێوانی سەرانسەری بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستین و ئازادی قودسی شەریف لە دەستی ڕژێمی زایۆنی لە ئێران بەڕێوەچوو.
ئێسته بۆ چه‌ندین ساڵه که ڕۆژی قودس بووه‌ته یادێکی جیهانی و هه‌ر هه‌موو موسوڵمانه‌کانی جیهان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و له‌مڕۆدا هه‌ر هه‌موو موسوڵمانه‌کانی جیهان له ڕێپێوانێکی بێ وێنه‌دا پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستینی داگیرکراو دووباره ده‌که‌نه‌وه.
هاوکات خه‌ڵکی پارێزگای کوردستانیش وه‌ک ساڵانی پێشوو ئه‌م بۆنه‌یان به‌رز ڕاگرت و پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستین دووبارە کردەوە.
ئەم ڕێپێوانە لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان وەک دیکەی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی ئێران ئەم یادەی بەرز ڕاگرت و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پاریزگای کوردستان لێدوانێکی دا.
شایانی باسه که ڕێبه‌ری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕۆژی ۱۶‌ی گه‌لاوێژی ساڵی ۱۳۵۸ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ۱۳ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ۱۳۹۹ هاوکات له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خولێکی نوێی زوڵم و تاوانه‌کانی ڕژێمی زایۆنی له لۆبنان، له په‌یامێکدا کۆتا هه‌ینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی وه‌ک ڕۆژی قودس ده‌ستنیشان کرد و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهانی به‌ره‌و یه‌کگرتوویی له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا بانگهێشت کرد.
.
Your Comment