بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، کردەوە دوژمنانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا درێژەی هەیە. ڕژیمی زایۆنی ماڵی دیلکراوێکی دیکەی فەلەستینی ڕووخاند.
زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر بەشی رۆژاوایی شاری جەنین و ماڵی فەلەستینییەکی دیکەیان ڕووخاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەوتەی پێشووش ماڵی کەسێکی دیکە لەم ناوچە ڕووخێندرا.
پێشتر بزووتنەوەی فەلەستینی ئەلئەسیرە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی تووشی کێشەهایەکە کە پێشتر بوونی نەبوو. شەڕ دژی زایۆنیستەکان و پشتیوانی لە دیلکراوەکان تا کاتی ڕاگرتنی کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنی درێژەی هەیە.
Your Comment