بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات، سەرچاوەکان رایانگەیاندووە هێزە سەربازییەکانی تورکیا ٥٠٠ داری زەیتوونی گوندی مەریمینی عەفرینیان بڕی کە هی دوو کەسی خەڵکی ئەو گوندە بوو.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزەکانی تورکیا بە شێوەی سیستەماتیک سروشتی عەفرین دەڕووخێنن. ئەوان ساڵەهایە زەیتوونی خەڵکی گوند لێیان دەستێنن و رۆنی زەیتوون هەناردە دەکەن و دارە بڕاوەکانیش دەفرۆشن.
پاش داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨، حکوومەتی تورکیا دەستی بە لەناوبردنی دار زەیتوونەکانی تورکیا کرد. ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاندووە لە ماوەی ٤ ساڵدا زیاتر لە ٣٣٣ هەزار دار زەیتوون بڕاون و ١٢ هەزار داریش ئاگر دراون.
Your Comment