بە بێ ئاسۆی روون دانوستان ناکەین/ راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا کۆبوونەوەمان نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بە بێ ئەوەی ئاسۆیەکی ڕوون و بەهێز بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ببینین، دانوستان ناکەین و لە گەڵ ئەمریکا ڕاستەوخۆ وتووێژ ناکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی لەم دانوستانە بۆ ئێمە گرینگ بووە، هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ بەرجامە.

ئەو وتیشی: من پێم وایە جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنە ڕۆژاواییەکاندا هەیە و ئەوەش ئەوەیە کە ئێران بە شێوەیەکی جیدی و بە بەرنامەوە لە سەرەتای دانوستانەکانی ڤیەنا بەشدار بووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە چەندین جار بە لایەنەکانی دیکەمان وتووە گەر دەتانەوێ لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دڵنیا ببنەوە، دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێننەوە و نیگەرانییەکانی ئێمە لە سەر گەمارۆکان چارەسەر بکەن.

ئەمیرعەبدوڵاهیان راشیگەیاند: تا ئەمڕۆش لە دانوستنەکاندا تا رادەیەک پێش کەوتووین بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە ئێمە دەمانویست لە ژێر ناوی بەرجام بۆمان رێک کەوێ، نەهاتۆتە ئاراوە و رووی نەداوە و ئەمە دژی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێمە ڕێککەوتنێک کە تەنیا تا کاتی کۆتایی ئەم دەوڵەتە بخاینێت، قبووڵ ناکەین، وتیشی: بەڵام لە دانوستانەکاندا هەندێ پێشکەوتنمان بووە و هیوادارین ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی باش.

News Code 41083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =