بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی داکۆکی کردۆتە سەر پێویستیی ڕۆڵ گێڕانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا.
ئێلهام ئەحمەد لە بەرپرسە باڵای کوردەکانی سووریا، بۆ چەند وڵاتی ئەورووپی و لەندەن و واشینتۆن سەفەری کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد دایرەی خۆسەری سووریا بە فەرمی بناسن.
بەڵام رۆژنامەی مۆرنینگ ئێستاری بەریتانیا هەوڵی بەرپرسە کوردەکانی سووریا بۆ وەرگرتنی پشتیوانی سیاسی ئەمریکا و ئەورووپای هەوڵێکی بێهۆ زانیوە.
ئەم رۆژنامەیە رایگەیاند تەنیا چەند کەسی نزیک لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان لە کوردەکانی سووریا راگەیاند.
بۆچوونی ئێوە