AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٠ ١١:٥٩

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی هەواڵی دا؛

گوشاری نێودەوڵەتی بۆ کاندید بوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق

گوشاری نێودەوڵەتی بۆ کاندید بوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق

یەکێک لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە گوشارە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ کاندید بوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، رشاد گلالی لەم بارەوە وتی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەندێ گرووپی سیاسی تا ئێستاش پشتیوانی لە کاندید بوونی بەرهەم ساڵح دەکەن و ژمارەیەک لە گرووپە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە دەنگ بە زێباری نادەن.

ئەو وتیشی: دژایەتی لە گەڵ هوشیار زێباری کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدواوە بوو بۆیە هەوڵ ئەدرێت نێچیرڤان بارزانی لە جیاتی هوشیار زێباری کاندید بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە هەر شێوازێک بێت، یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی پشتیوانی لە بەرهەم ساڵح وەکوو تەنیا کاندیدای ئەم پارتە دەکەن.

News ID 41004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha