بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەرخاجی ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە گەڵ هانس گروندبێرگ نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدار و وتووێژی کرد.
لەم وتووێژەدا ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بەربڵاوبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییانە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک لە یەمەن، داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگ نەبن و هەروەها داکۆکی کردە سەر درێژەی هەوڵەکانی ئێران بۆ پێک هێنانی ئاشتی لە یەمەن.
نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای داکۆکی لە سەر ڕۆڵی گرینگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێک هێنانی ئاشتی لە یەمەن، هاوکاری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەس و دەستپێکردنەوەی وتووێژە سیاسییەکان لە یەمەنی شرۆڤە کرد.
بۆچوونی ئێوە