بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەلی ئەلفەتلاوی ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شێعە وتی: بەرپرسانی ئەم شاندە ئەمڕۆ لە ماڵی هادی عامری لە گەڵ موقتەدا سەدر دیدار دەکەن.
ئەو وتیشی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە سەر ئەم بابەتە ڕیککەوتوون کە یان لە گەڵ ڕەوتی سەدر دەبنە هاوپەیمان یان ڕەوتی سیاسی گەمارۆ ئەدەن.
ناوبراو راشیگەیاند: شاندی هاوئاهەنگی شێعە کێشەیەکی بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ ڕەوتی سەدر نییە و هەوڵ ئەدات بە شێوەی یەک لایەنە بەرەو پێک هێنانی دەوڵەت هەنگاو نەنێت.
ئەم کەسایەتییە عێراقییە هەروەها داکۆکی کرد: ڕەنگە بکرێت بە بێ رۆڵ گێڕانی شاندی هاوئاهەنگی شێعە دەوڵەتی داهاتووی عێراق پێک بێت بەڵام کارێکی دژوارە. پێک هێنانی دەوڵەت بە بێ بەشداری شاندی هاوئاهەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی شێعەکان ببنە کەمینە.
Your Comment