ئاسەواری مێژوویی پارێزگای ئیلام لە ڕیزی بەرهەمە نەتەوەییەکاندا تۆمار کران

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری ئیلام لە تۆماری ٧ ئاسەواری مێژوویی پارێزگای ئیلام لە ڕیزی ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵات هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمالیک شەنبەزادە لەم بارەوە وتی: لە دانیشتنی شورای باڵای تۆماری ئاسەوارە نەتەوەییەکان کە ئەمڕۆ لە وەزارەتی میراتی کەلتووری بەڕێوە چوو، ٧ ئاسەواری مێژوویی پارێزگای ئیلام لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکاندا تۆمار کران.

ئەو وتیشی: تەپۆڵکەی ترن٢، تەپۆڵکەی چپاولی، تەپۆڵکەی نەهالستان، گۆڕستانی خەرابانان، گۆڕستانی دارنۆک، دەڤەری بەرزە خوران و دەڤەری جووب ئاسیاب ٧ ئاسەواری مێژوویی ئەم پارێزگایەن کە تۆماری نەتەوەیی کراون.

News Code 40689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =