کۆشکی سپی نیسبەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئەمریکییەکان هۆشداریی دا

کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کردووە کە ئێران لە ئەگەری هێرش بۆ سەر هەر ئەمریکییەک، چاوەروانی لێکەوتەی جیدی ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە بە هێنانە ئارای هەندێک پاگەندە وتوویە کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئەمریکییەک، لێکەوتی توندی ئێمەی لێدەکەوێتەوە.

کۆشکی سپی وتوویە کە هەر جۆرە هێرشێکی ئێران بۆ سەر ئەمریکییەکان لەوانە ئەو 52 کەسە ئەمریکییە کە لەم دواییەدا تاران گەمارۆی خستبووە سەریان، لەگەڵ لێکەوتە و وەڵامی جیدی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەو هۆشدارە بێ بنەمایە لە چوارچێوەی بەیاننامەیەک لەلایەن جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی و کەمتر لە یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە ئێران ڕایگەیاند 52 هاووڵاتی ئەمریکیی گەمارۆ داوە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامە، ئەو کەسانە، لە بڕیاردان، پلانڕێژی، ڕێکخستن، دابینی دارایی، پشتیوانی، ڕێبەرایەتی یان بەڕێوەچوونی هەوڵی تیرۆریستی بەشداریان هەبووە یان لە ڕێگای پاڵپشتی لە ئەو جەنایەتانە، تیرۆریزم کە هەڕەشەیەک دژی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە، پەرە داوە.

News Code 40659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =