رەخنەی توندی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە شێوەی هەڵسوکەوتی هەرێم لەگەڵ تاوانباران

چاوەدێری مافی مرۆڤ نیشان دانی چەند گەنجی تاوانبار بە خراپەکاری، پۆشینی جلی پرتەقاڵی لەبەریان و ناچار کردنیان بە دانپێدانان لەلایەن ناوەندێکی ئەمنیەتی لە هەرێمی کوردستانی ئیدانە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە دەستگیر کردنی چەند گەنجی تاوانبار بە خراپەکاریی لە هەرێمی کوردستان و دانپێدانانی زۆرەملێ لێیانی ئیدانە کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ناسراو بە ئاسایش، سەرەتاکانی هەفتەی ڕابردوو هەوڵی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە 18 تاوانباری گەنج، جلی پرتەقاڵیان لەبەریان کردبوو، بە خراپەکاری و ئاگرتێبەردانی دارایی گشتی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو تاوابار کرد.

گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیوعەرەب لە بلقەیس سیلە، لێکۆڵەری باڵای چاوەدێری مافی مرۆڤ گێڕایەوە کە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بە نیشان دانی تاوانباران لە بەردەم کامێرا و ناچار کردنیان بە دانپێدانان، ئەویش بە بێ تێپەڕاندنی ڕەوتی لێپرسینەوە لە دادگای سەبەخۆ شۆک هێنەرە.

هەندێک ناوەندی مافی مرۆڤ، چەندین جار هەرێمی کوردستانیان بە سزادانی تاوانباران بە بێ پێشکەش کردنی بەڵگەی پێویست و لەبەرچاو نەگرتنی ڕەوتی شەفافی لێپرسینەوە تاوانبار کردووە.

News Code 40632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =