AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٧ ١٧:٣٠

ئەندامی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایگەیاند؛

دانوستانی سازێنەر لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر

دانوستانی سازێنەر لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر

بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە گەییشتن بە خاڵی هاوبەش لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە گەییشتن بە خاڵی هاوبەش لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی هەواڵی دا.

سەعد سەعدی، لە ڕێبەرانی عەسائیب ئەهلی حەق وتی: دانوستانی نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر باش و سازێنەرە و گەییشتینە خاڵی هاوبەشی زۆر کە لە خێرا کردنەوەی ڕێککەوتن سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی ڕۆڵی هەیە.

سەعدی زیادی کرد: هیوادارین کە بەزوویی دیدارێکی هاوبەش لە نێوان شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان و ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نەجەف بۆ ڕێککەوتن لەسەر بابەتی نەتەوەیی یەکگرتوو بەڕێوە بچێت.

News Code 40630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha