هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ 9 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ لانیکەم 9 کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا کاتژمێر 4 ی دوانیوەڕۆی دوێنێ خانوویەکیان لە کۆبانێ بوردمان کرد کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئیدارەی ۆسەری ناوچەی فرات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشی ئاسمانی تورکیاوە بۆ سەر خانوویەک لە کۆبانێ 2 هاووڵاتی گیانی خۆیان لەدەست داوە و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە بەیاننامەی ئیدارەی خۆسەری فرات هاتووە کە هێزەکانی تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکانی خۆیی لە بەرچاوی هێزەکانی بە ناو"دەستەبەرکاری ئاگربڕ"ی ناوچەکەوە درێژە دەدەن.

شیاوی باسە کە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ لە ڕۆژانی 20 و 23 ی ئۆکتۆبەریش ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەو شارە کوژران و بریندار بوون.

News Code 40478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha