هەولێر سەرجەم ڕێگا زەوینییەکانی نێوان هەرێم و کوردستانی سووریای داخست

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەوڵی حکومەتی هەرێم بۆ داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان ئەو ناوچە و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها ڕاگرتنی گواستنەوەی نەوتی ئیدارەی خۆسەر بۆ هەرێم هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە لەندەن ڕاپۆرتی دا دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داخستووە و گواستنەوەی نەوتی خاو لە هێڵی بۆری گواستەوەی نەوتی خاو لە باکووری سووریا بۆ هەرێمی کوردستانیشی ڕاگرتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی هەرێم ئیزنیان بە فەرمانبەرانی بنکە نێودەوڵەتییەکانیان داوە تا کۆتایی ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی دیسەمبەری 2021 بچنە هەرێ بەڵام هاووڵاتیانی سووریا تەنانەت بە بەڵگەی نیستەجێی عێراق و بیانیەوە ناتوانن بچنە ئەو ناوچە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشداریی داوە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و یدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە واتای گەمارۆدانی ئەو ناوچەیە.

News Code 40430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha