زۆربوونەوەی ڕێژەی کوشتنی دانیشتوانی کەمپی ئەلهەول لە لایەن داعشەوە

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا مانگی پێشوو ٦ کەس لە دانیشتوانی کەمپی ئەلهەول لە سووریا لە لایەن هێزە شاراوەکانی داعشەوە کوژراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە زۆربوونەوەی کوشتنی دانیشتوانی کەمپی ئەلهەولی سووریا لە لایەن هێزە شاراوەکانی داعشەوە هەواڵی دا.

ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند لە مانگی پێشوودا لانیکەم ٦ کەس لە دانیشتوانی ئەم کەمپە کوژراون کە ٣ کەسیان خەڵکی عێراق بوون.

هەروەها لەکوژرانی ٨٦ کەس لەم کەمپە لە درێژەی ساڵدا هەواڵی داوە. رامی عەبدوڕەحمان سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە بە هەواڵدەریی فەڕەنسەی وت توندوتیژی و ئاڵۆزی لەم کەمپە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

زۆربەی دانیشتووانی ئەم کەمپە گرێدراوی داعش دێنە ئەژمار کە ٩٥ لەسەدیان ژن و منداڵن. وڵاتە بیانییەکان گرینگیان نەداوەتە داواکاری کوردەکانی سووریا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکانیان.

News Code 40404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =