AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٤ ١٨:٥٩

ئەمیرعەبدوڵاهیان:

ئێران لە گەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی باشی کردووە

ئێران لە گەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی باشی کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: شەوی پێشوو ڕێککەوتنێکی باشمان لە گەڵ ئاژانس بەدەست هێنا کە دەکرێ هەندێ نیگەرانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دواهەمین رۆژی کۆبوونەوەی سەرۆکانی نوێنەرایەتی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ کە بە بەشداری وەزیری دەرەوە و جێگرەکانی وەزارەتخانە بەڕێوە چوو، ئەمیرعەبدوڵاهیان کۆی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی شی کردەوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بە هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای دەوڵەتی سێزدەهەمدا، وتی: بەختەوەرانە بە هەوڵەکانی دەوڵەت، تا ئێستا ٨٠ لەسەدی خەڵکی وڵات ڤاکسینیان کوتاوە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی سێزدەهەم بە چاوپۆشی لە ئەنجامی دانوستانەکان، داکۆکی دەکاتە سەر گەشەی ستراتیژیک لە وڵات.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە وتووێژی شەرەفمەندانە لە سەرەتای دەوڵەتەوە بەردەوام بووە، وتی: شەوی پێشوو ڕێککەوتنێکی باشمان لە گەڵ ئاژانس بە دەست هێنا کە هەندێ لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر دەکات و هاوکاری زۆرتری ئاژانسی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئێران جگە لە بەرجام داخوازییەکی دیکەی لە دانوستانەکاندا نییە و بوونی داخوازییەکی دیکە لە رەشنووسە پێشکەشکراوەکاندا درۆیە.

News ID 40345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha