بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەناوە تا ئێستا ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ ئەوەی ئێران تاوانبار بکات. ئەم یارییە کە تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە، پێش خولی نوێی دانوستانەکان دەستی پێ کرد و تێیدا ئێران بە جیدی نەبوون و بە فێڕۆ دانی کات تاوانبار دەکرێت.
تاران تایمز لەم بارەوە دەڵێت: کاتێ کە جیدی بوونی ئێران لە دانوستانەکان ئاشکرا بوو، هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی دەستی پێ کرد. ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئێران بە پێی یاسای ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ پێشنیارەکانی لە دوو رەشنووسدا پێشکەش کردووە.
بەڵام ئەمریکا هەموو ئەوانەی ڕەت کردەوە و کە داکۆکی ئێرانی بینی، زیاتر هەوڵی دا ڕێخ بخاتە سەر ڕێگای دانوستانەکان.
بۆ ئاڵۆزتر کردنەوەی دۆخەکە، کۆمیتەی سیاسەتی بیانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پیشەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانی گەمارۆ دا.
تاران تایمز دەشڵێ: ئێران هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە نابێ هەم خۆیان وەکوو خوازیاری ڕێککەوتن نیشان بدەن و هاوکات گەمارۆکان دژی ئێران زێدەتر بکەنەوە و گوشار بۆ ئێران بێنن.
گەر بەم شێوە ڕەوتەکە بڕواتە پێشەوە، ئەمریکا وتووێژەکان بەرەو لایەنێکی نەرێنی دەبات، زۆر کەس پێیان وایە ئەمریکا لە جیاتی دژایەتی، دەبێ دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وڵام بدات.
Your Comment