بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بەرهەمهێنانی ئەندامانی ساختەی لەش لە ساڵانی دوایی باوترە لە ڕابردوو و ئەوەش بەستێنی بۆ پێشکەوتنی زانستی پزیشکی، دەرمانی جۆرەکانی نەخۆشی و دۆزینەوەی شێوەی دەرمانی نوێ هەموار کردووە.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بووەتە هۆی داهێنانی پێشکەوتووترین گەدەی تاقیگەیی جیهان کە سێ خانەی جیاوازی هەیە و بەبەکارهێنانی خانەکان دەتوانرێت تەنانەت ترشاوی گەدەش بەرهەم بهێنێت.
چاندنی خانە بۆ بەرهەمهێنانی بەشە جیاوازەکانی لەش ڕۆژبەڕۆژ خەریکە زیاد دەکات بەڵام بەتازەیی بۆ ئەو کارە ئارگانوئیدی پێشکەوتوو لە تاقیگەکان بەکار دەهێنرێت کە ئەندامانی بچووک و سێ ڕەهەندین کە لە خانە بنەڕەتییەکان بەدەست دێت و لێیان بۆ بەرهەمهێنانی مێشک، سی، دڵ، وڵک، جەرگ، پانکراس، دەماری خوێنی و گەدە کەڵک وەدەگیردێت.
Your Comment