AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٣ ١٠:٢٧

بە سێ جۆر خانەی جیاواز؛

گەدەی بەرهەمهێنراو لە تاقیگە ترشاو دروست دەکات

گەدەی بەرهەمهێنراو لە تاقیگە ترشاو دروست دەکات

لێکۆڵەرانی ئەمریکی گەدەیەکیان کە لە 14 هەفتە پێشەوە لە تاقیگە دروست کردووە، کاراییەکی باشی هەیە و تەنانەت وەکوو گەدەی ئاساییش ئەسید دروست دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بەرهەمهێنانی ئەندامانی ساختەی لەش لە ساڵانی دوایی باوترە لە ڕابردوو و ئەوەش بەستێنی بۆ پێشکەوتنی زانستی پزیشکی، دەرمانی جۆرەکانی نەخۆشی و دۆزینەوەی شێوەی دەرمانی نوێ هەموار کردووە.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بووەتە هۆی داهێنانی پێشکەوتووترین گەدەی تاقیگەیی جیهان کە سێ خانەی جیاوازی هەیە و بەبەکارهێنانی خانەکان دەتوانرێت تەنانەت ترشاوی گەدەش بەرهەم بهێنێت.

چاندنی خانە بۆ بەرهەمهێنانی بەشە جیاوازەکانی لەش ڕۆژبەڕۆژ خەریکە زیاد دەکات بەڵام بەتازەیی بۆ ئەو کارە ئارگانوئیدی پێشکەوتوو لە تاقیگەکان بەکار دەهێنرێت کە ئەندامانی بچووک و سێ ڕەهەندین کە لە خانە بنەڕەتییەکان بەدەست دێت و لێیان بۆ بەرهەمهێنانی مێشک، سی، دڵ، وڵک، جەرگ، پانکراس، دەماری خوێنی و گەدە کەڵک وەدەگیردێت.

News ID 40326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha