AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٣ ١٠:١٤

حەمەی حاجی مەحموود:

هێزی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسم لە شەڕی داعش بە هانای خەڵکی هەرێمەوە هات

هێزی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسم لە شەڕی داعش بە هانای خەڵکی هەرێمەوە هات

حەمەی حاجی مەحموو سکرتێری گشتی پارتی سۆشیال دیمۆکراتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا چەند بیرەوەرییەکی لە گیانفیداییەکانی سەردار شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بەتایبەتی یارمەتییەکانی ناوبراو بە خەڵکی هەرێم گێڕیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتی پارتی سۆشیاڵ دیمۆکراتی هەرێم بە وتنی ئەوەی کە زیاتر لە 30 ساڵ لەگەڵ سەردار سولەیمانی پێوەندیم هەبوو، وتی: بۆ یەکەم جار لە ناوچەی هۆڤیزە و لە کاتی شەڕی سەپێندراو سەردار سولەیمانیم بینی.

ئەو کەسایەتییە سیاسیەی هەرێم ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی کە سەردار سولەیمانی هاتە سوپای قودس پێوەندیی لەگەڵ ئێمە و خەڵکی هەرێم زیاتر بووەوە، پێوەندی دۆستانەیەکی لەگەڵ مام جەلال و کاک مەسعوود هەبوو و ئوە سەرەڕای پێوەندی دیپلۆماسی و و بەهۆی حەزی لە خەڵکی کورد و کوردستان بوو.

ناوبراو وتیشی: حاجی قاسم توانی شەڕ دژی داعش کۆنترۆڵ بکات و یارمەتیدەری خەڵکی لوبنان، سووریا، یەمەن، عێراق و ئەفغانستان بێت و ئەوەش هەر کەسێک ناتوانێت بیکات.

سکرتێری گشتی پارتی سۆشیاڵ دیمۆکراتی هەرێم وتیشی: کاتێک کە داعش هێرشی کردە سەر موسڵ و تکریت، لە یەک شەو و ڕۆژدا 90 هەزار سەربازی عێراقی دیل کران بەڵام کاتێک کە گەییشتنە نزیکی مەخموور و هەولێر کاک مەسعوود بارزانی پێوەندی بە سەردار سەلەیمانییەوە گرت و ئەویش بە یەکەم فڕۆکە بەیانی هاتنە هەولێر و لە ماوەیەکی کورتدا داعشیان لە ناوچەکە کردە دەرەوە و ژمارەیەکی زۆریشیانی لێ کوشت و بریندار کرد.

ناوبراو وتیشی: یارمەتی حاجی قاسم و بوونی ناوبراو لە هەرێم لە حاڵێکدا بوو کە پێش لە ئەو لەگەڵ وڵاتانی دیکە پێوەندیان گرتبوو بەڵام تەنیا هێزێک کە بە هانای هەرێمی کوردستانەوە هات، هێزی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسم بوو.

News ID 40325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha