ڕێککەوتن لە سەر هەڵنەبژاردنەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی ئێستای عێراق

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێککەوتنی گرینگی نێوان ماڵی شیعە بۆ دووبارە هەڵنەبژاردنەوەی کەسایەتییەکانی ڕابردوو لە بۆ پۆستی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی لە نێوان سەرکردەکانی شیعەی عێراق لە ماڵی هادی عامری هەواڵی داوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە ماڵی شیعە لە گەڵ موقتەدا سەدر ڕێککەوتوون لە سەر ئەوەی کە چی دیکە سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێستای عێراق هەڵنەبژێردرێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە کە ڕێبەرانی بەیتی شیعە ئەمڕۆ پێنج شەمە جارێکی دیکە پێکەوە دیداریان کرد.

نوری مالکی ڕێبەری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائێب، فاڵح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چوونە ماڵی هادی عامری و کۆبوونەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سەدریش لەم دیدارەدا بەشدار بووە.

News Code 40187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =