AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٠ ١٦:٣٥

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:

کۆمپانیای لافاروژی فەڕەنسی یارمەتی داعش و پەکەکە و یەپەگە دەدات

کۆمپانیای لافاروژی فەڕەنسی یارمەتی داعش و پەکەکە و یەپەگە دەدات

ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی کۆمپانیای لافاروژی فەڕەنسی یارمەتی داعش و پەکەکە و یەپەگە دەدات.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان سەبارەت بە دۆکۆمێنتێک کە ئەم دواییانە لە کەناڵی دەوڵەتی TRTەوە بڵاو بۆتەوە، وتی: ئەم دۆکۆمێنتە نیشان دەدات چۆن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پشتیوانیان لێ دەکرێت. وڵاتێک کە تا ئێستا زۆرترین زیانی لە قەیرانی سووریا بینیوە، تورکیایە.

ئەو وتیشی: هۆکاری سەرەکی بوونی تیرۆریزم لە سووریا، پشتیوانی بیانییەکان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە. ئەوان بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ داعش پشتیوانی لە پەکەکە و یەپەگە دەکەن.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی ئابووری تورکیا وتی: گەشەی ئابووری تورکیا تا کۆتایی ئەمساڵ لە ١٠ لەسەدیش زیاتر دەبێت.

ئەردۆغان هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دۆخی ئابووری تورکیا باشە، زۆربوونی نرخی دراو لەو وڵاتەکەی پیلانی بیانی زانی.

News ID 40173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha