AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٨ ٠٩:٥١

لە سووریا؛

هێزە کوردییەکان بە بەکارهێنانی منداڵان وەکوو سەرباز تاوانبار کران

هێزە کوردییەکان بە بەکارهێنانی منداڵان وەکوو سەرباز تاوانبار کران

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هێزە کوردییەکان سەرەڕای ئەوەی کە چوونەتە ڕیزی ئەو بەرنامەوە کە منداڵان وەکوو سەرباز دەکارنەهێنن، بەڵام هەر درێژە دەدەنە ئەو کارەیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵە کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا لە دژی بەخزمەت گرتنی منداڵان لەلایەن هێزە کوردییەکانی سووریاوە هەواڵی داوە. ئەو هەواڵدەرییە وتوویە کۆبوونەوەی ئەم دواییە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە قامیشلۆ بەڕێوە چووە.

هەندێک لە بنەماڵەکان، هێزە کوردییەکان ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە سەربازگیری لە منداڵان تاوانبار کردووە و داوای گەڕاندنەوەی منداڵان خۆیان لەلایەن هێزە کوردییەکانی سووریایان کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، بەرپرسانی کوردی سووریا ساڵی 2019 بەرنامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕیان واژۆ کرد بەڵام ئەو ڕێکخراوە پاگەندەی کردووە کە لە کاتی واژۆی ڕێککەوتنەکەوە، 160 حاڵەتی بەکارهێنانی منداڵان وەکوو سەرباز لەلایەن هێزە کوردییەکانی سووریاوە پشت ڕاست بووەتەوە.

News ID 40134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha