مەلەفی پەیوەندیدار بە لاهور جەنگی و هاوەڵەکانی بۆ هەمیشە داخرا

ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، "مەلەفی پەیوەندیدار بە هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور جەنگی و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستران عەبدوڵڵا وتوویە "کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساخی کردەوە کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی نیشتیمانی دەباشانە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجەعی پارتیش روونە کە بەڕێز مەسعود بارزانییە".

دەشڵێت "ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار لەم قۆناغەدا هی یەکێتی نیشتمانییە، چونکە پۆستەکان لە کوردستان لای پارتییە".

ستران عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشداوە "داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەین، چونکە زۆرینەی کوردی شاری کەرکوک یەکێتین، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی ئێستا کە ئیدارەی شارەکە بە دەست عەرەبێکی شۆڤێنییەوەیە، هەروەها ئیرادەی خەڵکەکەش، ئەو پۆستە لای یەکێتی بێت باشترە، بۆئەوەی ئیدارەی شارەکە و ئیرادەی خەڵکەکەی رێک بخەینەوە".

News Code 40032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =