بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعالەم، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی سوپا لە گەڵ محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و ڕێبەرانی سیاسی سوننە لە بەغدا دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سەردار قائانی پاش ئەم دیدارە، بە مەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسە کوردەکان سەردانی ناوچەی کوردستان دەکات.
شیاوی ئاماژەیە سەردار قائانی بۆ دیدار لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرای ئەم وڵاتە و ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ بەغدا سەفەری کردووە و لەم چاوپێکەوتنانەدا لە سەر ئاسایشی عێراق باس و وتووێژیان کرد.
بۆچوونی ئێوە