بە پێی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری ئەلمانیتۆری ئەمریکا لە هەڵوەشانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.
ئەو وتیشی: ئەردۆغان هەمیشە پێش هێرشی سەربازی بەدوای وەرگرتنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بووە. هەڕەشە دەکات و داکۆکی دەکات کە بەدوای ساز کردنی بەستێنێک بۆ هێرشی سەربازییە. بەڵام دۆخی سووریا جیاوازە. تا کاتێ کە ئەردۆغان ڕەزایەتی ئەمریکا و ڕووسیا وەرنەگرێت، ناتوانێ کردەوەی سەربازی بەڕێوە ببات و تا ڕادەیەک کە من ئاگادارم ئەو وڵاتانە ئەم کردەوە پەسند ناکەن.
کۆبانی داکۆکی کرد: ئەمریکا بە شێوەی فەرمی ئێمەی دڵنیا کردۆتەوە کە هیچ هێرشێک دژی ئێمە قبووڵ ناکات. هەروەها ڕووسەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لەم بارەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لە گەڵ تورکیا نەبووە.
Your Comment