بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا پرسی هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی هەوڵێک بۆ دروست کردنی قەیرانی ناوخۆیی وەسف کرد کە پاشهاتی مەترسیداری بۆ وڵات هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەسەدی بە شرۆی ئەوەی کە هەموو هۆکار و نیشانەکان باس لە هەبوونی دەستی باڵوێخانەی ئەمریکا لە ئەو پرسەیە، وتی: بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە وەکوو باڵوێزخانە ناوی لێدەبرێت، سەرەڕای هەبوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرەوڕووی دروێنە یان مووشەکەکان نەبووەوە.
ناوبراو لە کۆتایی دا جەختی کرد: ئەگەر ئەو جۆرە کە چاوەڕوانی دەکرێت باڵویخانەی ئەمریکا بەرپرسی ئەو هێرشە بێت، ئەبێ وێڕای داخستنی ئەو بنکە، باڵوێزی ئەمریکاش لە عێارق دەربکرێت.
Your Comment