کچانی هەژاری ئەورووپی و پڕوپاگەندای داعش؛ چەرخەی بەردەوامی عەشق و تازیەباری

ئازادە موعاونی کە دوای شکستی داعش لەسەر ژنانی ئەو گرووپە لێکۆڵینەوەی کردووە دەڵێت ئەوان پرۆسەی هەمیشەیی عەشق و تازیەباریان هەبوو، چونکوو مێردەکانیان لە شەڕدا دەکوژران و ناچار بە زەواجی دووبارە بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی فەرهەنگ و ئەندێشە: دوو سێ سەدەیەکە کە جیهانی ئیسلام لەگەڵ سەرهەڵدانی بەردەوامی گرووپە سەلەفی و ترکفییەکان بەرەو روویە کە یەکێک لە نوێترینیان داعش بوو کە بە کۆنترۆڵ کردنی ڕەقە لە سووریا و چەند شارێک لە عێراق دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامی پێک هێنا. ئەوان لە هەندێک بوار لە گرووپەکانی دیکەی سەلەفی و تەکفیری جیاوازی هەیە کە یەکێکیان بابەتی پڕوپاگەندایە کە لە پاڵ توندوتیژی بێ سنووریان جێی گرتووە.

کچانی هەژاری ئەورووپی و پڕوپاگەندای داعش؛ چەرخەی بەردەوامی عەشق و تازیەباری

هەر لە سەرەتای شەڕی ڕەوتی بەرخۆدانی ئیسلامی لەگەڵ داعش ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانیان لە موسڵمانانی ڕۆژاوایی پێک دەهات و بابەتێکیش کە نابێت لەبیر بکرێت ئەوەیە کە ژمارەی ئەو ژنانەی کە تەڤلی داعش بوون زۆر بوو. داعش داوای لە ژنان دەکرد کە بچنە ڕیزی ئەوانەوە. لە بانگەشەکانیان کە لە رێگای گرتەی ڤیدیۆییەوە بە هەموو زمانەکان بڵاو دەبووەوە بەردەوام ئەو بابەتە دەهاتە ئاراوە کە موسڵمانان لە ژیانی ئەمن بەڵام پووچەڵ لە باری ماناوە لە ڕۆژاوا دەست هەڵبگرن و بچنە شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش.

کچانی موسڵمان و تەنانەت ناموسڵمانیش بۆ ئەوەی کە لە ڕێاگی زەواج لەگەڵ سەربازانی داعشەوە بگەنە پلە و پێگەیەک تەڤلی ئەو گرووپە دەبوون. بەڵام لەم نێوانەدا کێشەگەلێک هەبوو. هیوا بە ژیان و تەمەنی سەربازنێکی داعش ئەو پەڕی چەند مانگێک بوو و ژنەکەی هەر دەبوو دیسان زەواج بکات. کەواتە ماوەیەکی کورت دوای زەواج تازیەباری ژن دەستی پێدەکرد و دوای تازیەباریەکی کورت دەبوو دووبارە زەواج بکات. ئەگەر ژنێک هاوژینەکەی کوژرابا و خۆی دووگیان ببوا ماوەی تازیەباریەکەی درێژتر دەبوو بەڵام هیچ گومانێک لە دووبارە زەواج کردنیدا نەبوو و لە ڕاستیدا پرۆسەی عەشق و تازیەباری لە ماوەیەکی کورتدا، دووپات دەبووەوە. ژنان دوای کوژرانی هاوژینەکانیان ئەبوا بچنە بێوەژنخانەکان و بۆ زەواجی دووبارە سەبریان دەکرد و باشترین هاوژین بۆ ئەوان دۆستی نزیک و یان هاوسەنگەری هاوژینە پێشووەکەیان بوو.

کچانی هەژاری ئەورووپی و پڕوپاگەندای داعش؛ چەرخەی بەردەوامی عەشق و تازیەباری

ئازادە موعاونی نووسەر و ڕۆژنامەڤانی ئێرانی-ئەمریکییە کە لە مێدیای جیاواز لەوانە لۆس ئانجلس تایمز، نیۆیۆرک تایمز و ... کاری کردووە. ناوبراو شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. ئەو دوای شکستی داعش چووە لای هەندیک لە ژنانی داعش و گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەوان بووە کتێبێک لە ژیر ناوی " میوانخانەی بێوەژنە گەنجەکان". ئەو کتێبە ئەنجامی گفتوگۆی موعاونی لەگەڵ 13 ژنی دەستگیرکراوی داعشییە.

ئازادە موعاونی دەڵێت ئەو کتێبەم لە گفتوگۆ لەگڵ 13 ژنی داعشی نووسیوە. لە شارەکانی لەندەن، شانلی ئورفا لە تورکیا، تونس، هەولێر و کەمپەکانی ئەلهەول و ئەلرج لە سووریا و لەگەڵ یەکێکیانیش خەڵکی ئەڵمانیا بوو لە رێگای واتس ئاپەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ گفتوگۆم کرد.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی بیری ژنانی داع دەڵێت: هەندێکیان هەر ئایدۆلۆژیک بوون، بەڵام دوای ئەندامێتیان لە داعش هەستیان کردبوو کە ئەو گرووپە، جووڵەیەکی ئیسلامی توندرەوی ڕاستەقینە نییە و لە دەرەوەی چوارچێوەی ئیسلام کار دەکەن. ئەو گرووپە ئەگەر ئاڵترناتیڤێکیان هەبووایە و گرووپێکی دیکە ببوا، ئامادەیی ئەوەیان هەبوو بەرەو لای بڕۆن. هەندێکیشیان هێشتا هەر داعشی بوون و پێیان وابوو کە پلانەکانی داعش باش بووە بەڵام من هەستم دەکرد کە ئەو ژنانە بەس بۆ ئەوەی کە ئەزموونە سیاسییەکەی خۆیان پاساو بکەن، ڕوویان کردبووە ئەو پێکهاتە ڕۆحییە.

ئەو نووسەرە ئێرانی-ئەمریکییە دەڵێت لە لێکۆڵینەوەکانمدا بۆم ڕوون بووەوە کە جەهادی نیکاح ڕات نەبووە. ئاڵبەت بانگەشەکانی داعش ئەوە بوو کە بە هەموو ئەو سەربازانەی کە دەیانەویست بچنە ڕیزیانەوە، بەڵێنی ژنی دەدا. هەر بۆیە پێویستیان بە ژنی زۆر هەبوو. هەر بۆیەش بەدوای وەرگرتنی ژنان و کچانی گەنج بوون تا سەربازەکانیان ببنە خاوەن بنەماڵە بەڵام لە پڕوپاگەنداکانی داعش ئەوە نەدەهاتە ئاراوە. ژنان لە بەشەکانی دیکەی بانگەشەکان داعش وەردەگیران. بەڵام دوای یەکەم زەواجیان دەکەوتنە ناو ڕەوتێکی شایی و تازیەبارییەوە واتا هاوژینەکلەیان کە دەکوژرا دەبوا بچنە بێوەژنخانەکان و چاوەڕوانی هاوژینی دیکە دەبوون. من بەس یەک دوو حاڵەتم بیست کە ژنان توانیویانە کە دەسەڵاتداران ڕازی بکەن کە دوای هاوژینەکەیان زەواج نەکەن بەڵام هەر ئەندامی داعش بمێننەوە.

ئەوەش شیاوی باسە کە زەواج کردن بەناچار و ئیجباری بوو، لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت نەیاندەهێشت کە ماوەی عدەی ژنان کۆتایی بێت و ژنەکانیان ناچار دەکرد بە دووبارە زەواج کردن.

ئازادە موعاونی لەسەر کاریگەری توندتیژی لە سەر ژنانی داعشیش دەڵیت کە توندوتیژی بۆ ئەوان ئاسایی ببوەوە. بەتایبەتی ژنانێک کە لە ڕەقە ژیانیان دەکرد ئەوەندە تەرم و کەسانی سەربڕاویان دیتبوو کە زۆر ئاسایی ببوەوە بۆیان. ئەوان لە کاتی قسە کردن لەسەر توندوتیژییەکان قەد هەستیان نەدەجووڵا و زۆر ئاسایی لە ئەو بارەوە قسەیان دەکرد و ئەو بابەتە بووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان.

ناوبراو هەروەها لەسەر ئەوەی کە چ شتێک دەبووە هۆی ئەوەی کە ژنانێک کە لە ڕۆژاوا لە کەشێکی تەواو ئازاددا لەدایک بوون و گەورە بوون بچنە ڕیزی ئەو گرووپە توندڕەوەوە؟ ئایا بەس بانگەشەکانی داعش لە ئەو بابەتە کاریگەر بوو یان هۆکارگەلێکی دیکەش کاریگەریان هەبوو؟، وتی: بێ گومان بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بانگەشە سەرکەوتووەکانی گرووپە سەلەفییەکان لە شارە ئەورووپییەکان. هیچ کەسێک تەنانەت لیبراڵەکانیش ئەوە قبووڵ ناکەن کە لە فەڕەنسا و نەمسا باڵاپۆش قەدەغە بێت. ئەوە ڕاستیەکە کە لە کەشی ئازادی وڵاتانی ئەورووپی، گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان توانیان دزە بکەن. ئەو کچە ئەڵمانیە کە من لەسەری نووسیومە ڕێک لە ئاوەها کەشێکدا وەرگیران و تەنانەت توانی هاوژینەکەشی بکێشێتە سووریا.

News Code 39809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha