تورکیا لە سێ ساڵ و نیودا 3400 جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا

نوێنەری هەدەپە لە سێ هەزار و 400 جار هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا لە سێ ساڵ و نیودا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار ئۆزسوی نوێنەر و وتەبێژی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان ڕایگەیاند کە لە جوونی 2017 تا ئۆگۆستی 2020، سێ هەزار و 400 هێرش لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆ سەر سووریا ڕووی داوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئوزسوی لە لێدوانی خۆیدا لە پەرلەمانی تورکیا وتی: بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی ACLED کە تێیدا زانیارییەکانی پێوەندیدار بە هێرشە سنوورییەکان لە وڵاتانی جیاوازی جیهان تاوتوێ دەکات، لە حاڵێکدا کە ژمارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا لە جوونی 2017 تا ئۆگۆستی 2020، سێ هەزار و 400 بووە، ژمارەی هێرشەکان لە خاکی سووریاوە تەنیا 22 جار بووە کە ئەویش بۆ بەرگری و وەڵامدانەوە بووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەموو جیهان بەدوای کۆتایی شەڕ لە سووریان و تەنیا حکومەتی تورکیایە کە ئەوەی ناوێت. کاتێک تورکیا دەڵێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا دەنێم، واتا هێرش دەکەمە سەر دەستکەوتی کوردەکان لەوێ.

News Code 39761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha