بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵەبان بە دەرکردنی پەیامێک لە تویتەردا ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە لە وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە یەکگرتوویی شێعە و سونە پێشوازی دەکات.
ئەو لەم بارەوە وتی: ئەفغانەکان بە یەکگرتووییەوە لە بەرانبەر پیلانەکان ڕاوەستاون و پووچەڵی دەکەنەوە.
پێشتر ئایەتوڵا خامنەیی هۆکاری داکۆکی لە سەر بابەتی یەکگرتوویی، هەوڵی دوژمن بۆ زۆر کردنەوەی مەودای نێوان شێعە و سونەکان ڕاگەیاند و وتی: وشەکانی شێعە و سوننی چۆتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی ئەمریکاوە لە حاڵێکدا ئەوان دژی ئیسلام و دوژمنی ئەم ئایینەن.
Your Comment