بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا فەلەستین، ڕۆژنامەی عبری زمانی معاریو لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئەگەری کردنە ئامانجی هوماری مادە مەترسیدارەکانی بەندەری حەیفا لەلایەن مووشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنانەوە نووسی: سوپای ئیسرائیل چەندین سیناریۆی سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ حزبوڵلا پیش بینی کردووە کە گرینگترینیان هێرش بۆ سەر هوماری مادە مەترسیدارە کیمیاییەکان لە شاری حەیفا و هەروەها خەسار لە ئەو بەندەرە بە مووشەکە نیشان شکێنەکان لە لوبنانە.
لە ساڵانی ڕابردوو، ئیسرائیل هەوڵی داوە تا سیستەمی دژە مووشەکی خۆی بەهێز بکاتەوە و یان ڕێژە و جۆری مادەکان لە هومارەکان حەیفا کەم بکاتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە مادە مەترسیدارە هومار کراوەکان لە بەندەری حەیفا و ئێشدود بۆ مووشەکەکانی حزبوڵلا ئامانجێکی ستراتیژی دێتە ئەژمار.
لە ڕاپۆرتەکەی معاریو هاتووە کە جیاوازی سەرەکی دۆخی ئێستا لەگەل سەڕی ساڵی 2006 ئەوەیە کە حزبوڵلا ئەمڕۆ مووشکی نیشان شکینی لەبەردەستدایە کە ئەو بابەتە لە پێدادانەکانی داهاتوو زۆر گرینگە.
Your Comment