بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان دوای دیدار لەگەڵ ئێدمیرال ڤیلادمیر کاساتونوف فەرماندەی گشتی دەریایی باکوور، ڕایگەیاند: لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە هاوکارییە دوو لایەنەکان لە بواری دەریایی لەوانە بوونی سەرئاوگەڕە ئێرانییەکان لە مانۆڕەکان و مەشقە دەریاییەکان لە ڕووسیا، بەشداری لە کێبڕکێی سەربازی و گۆڕینەوەی ئەزموونی ئۆپراسیۆنی، هەروەها کاری هاوبەش و ئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆ کارامە کردنەوەی جیهازاتی دەریایی و لە بەرانبەریشدا بەشداری ڕووسیا لە مانۆرەکان و مەشقە دەریاییەکانی ئێران کە دوو ساڵە لە چابەهار بەڕێوە دەچێت ، گفتوگۆمان کرد.
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: سەبارەت بە هاوکاری بۆ ئاسایشی هاوبەشی دەریایی خەزەر کە کە ئەبێ لەلایەن پێنج وڵاتی کەناراوی دەریای خەزەر دابین بکرێت، ڕێککەوتنی باش کرا.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاریی ئەرکانی دەریایی دوو وڵاتەکە وتی: ئەو هاوکاری و بەشداریە باشانەی ئێران لە مانۆڕی دەریایی ڕووسیا نیشانی دا کە دوو وڵاتەکە یەکێتی باشیان هەیە و پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری جیاواز ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر و قووڵتر دەبێتەوە.
Your Comment