پیشانگای وێنەکیشی "وەرزی ڕەنگامە" ی سۆما چووپانی لە سنە کرایەوە

پیشانگای وێنەکێشیی "وەرزی ڕەنگامە" لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی لاو، سۆما چووپانی بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری کوردستان لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوزەی هونەری کوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا تەکە کەسیە شەوی یەکشەممە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و هۆگران لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

لە ئەو پێشانگا 32 بەرهەمی وێنەکێشی لە دوایین بەرهەمەکانی سۆما چووپانی خراوەتە بەر چاوی هۆگرانەوە.

پێشانگای وەرزی رەنگامە بریتی لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە لە سەر بابەتی ئازادە و هەر بۆیە لە ئەو ئاسەوارە پرس و بابەتەکانی ڕۆژانەی گەنجێک نمایش دەکرێت.

پێشانگای وەرزی رەنگامە لە 25 ی ڕەزبەر تا یەکی خەزەڵوەر هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 15 بۆ 20 لە گالری پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە ئامادەی میوانداری لە هۆگرانە.

سۆما چووپانی هونەرمەندی سنەیی لەدایک بوونی 1372 یە و لە ڕشتەی گرافیک خوێندوویە.

News Code 39630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =