هۆکاری کەمیی ڕێژەی بەشداربووانی هەڵبژاردنی عێراق/ کەشی پاش هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

ئێستا کە هەڵبژاردنی عێراق لە کەشێکی هێمن و سەقامگیردا بەڕێوە چووە، ڕەنگە ئەمریکییەکان گەڵاڵەیەکی نوێیان بۆ ئاڵۆز کردنی دۆخی عێراق و تێکدانی ئاسایشی ئەم وڵاتە هەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق دوێنێ بەڕێوە چوو. کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند کە ٤١ لەسەدی خاوەن مەرجەکان لە هەڵبژاردندا بەشدار بوون. ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە چەند پارێزگای کەرکووک، دیالە، دیوانیە، ئەلموسەنا، میسان، واست، دهۆک، سەلاحەدین، کەربەلا، نەجەف و هەولێر ڕاگەیندراوە.

هەڵبژاردنی پارلەمان لە دۆخێکی سەقامگیر و هێمندا بەڕێوە چوو ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ کەس هەوڵ ئەدەن لە گرینگایەتی ئەم هەڵبژاردنە کەم بکەنەوە. ئەوان پێیان وایە بەشداری خەڵک کەم بووە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی عێراق، ڕێژەی ٤٠ لەسەدی بەشدار بووان باشە.

کاریگەری حەشدی شەعبی لە دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق

سەرەڕای ئەوەی کە هەندێ نیگەرانی لە سەر دابین کردنی ئاسایشی عێراق هەبوو بەڵام کاریگەری حەشدی شەعبی بووە لەمپەرێک بۆ ساز کردنی کێشە. هێزە چەکدارەکانی عێراق توانیان ئاسایشی هەڵبژاردن دابین بکەن.

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژانی کۆتایی پێش هەڵبژاردن لە پارێزگا جۆراوجۆرەکاندا ئۆپەراسیۆن هێزە تەکفیریەکانیان بەزاند. لە لایەکیترەوە دەبێ ئەوەش لە بەرچاو بگرین کە دۆخی ئەم جارەی هەڵبژاردنی عێراق جیاواز بوو و هەڵبژاردن بەشێوەی ناوچەیی بەڕێوە چوو.

یەکێک لە بەرچاوترین خاڵەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، ژماردنی ئەلەکترۆنی و هاوکاتی دەنگەکان بوو. بوونی چاودێرە نێونەتەوەییەکان لە ڕەوتی دەنگدان لە دیکەی جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنە بوو.

پیلانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردن

ئەمریکا لەم هەڵبژاردنەدا بەدوای ئەوە بوو بزووتنەوە ئیسلامییەکان دەنگ نەهێنن بەڵام ئەم پرۆژەیە ناکام مایەوە و دواهەمین ئەنجامەکان نیشان ئەدات گرووپەکان، حیزبەکان و بزووتنەوە ئیسلاییەکان زۆرترین کورسییەکانی پارلەمانیان بە دەست هێناوە.

هەروەها میدیا ئەمریکی و سەعوودییەکان هەوڵیان دا لە ڕێژەی هەڵبژاردنەکان وەکوو ئامێرێک بۆ ڕووخاندنی ئەم هەڵبژاردنە و کەم کردنەوەی گرینگایەتی ئەوە کەڵک وەربگرن. هەر بەم بۆنەشەوە ڕۆژی پێشوو نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق ڕایگەیاند خەڵکی ئەم وڵاتە پێشوازیان لە هەڵبژاردن نەکردووە.

خواستی خەڵکی عێراق پاش هەڵبژاردن

لە گرینگترین خواستەکانی خەڵکی عێراق پاش هەڵبژاردن، باشتر بوونی خزمەتگوزاری گشتیی، باشتربوونی بژیوی ژیانی خەڵك، بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و دەرکردنی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقە.

News Code 39547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =