بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەرژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانە

ئەمینداری گشتی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دوای بەشداری لە هەڵبژاردن و دەنگدان، جەختی کرد کە بەشداری نەکردنی هاووڵاتیان لە دەنگدان، لە بەرژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین بەهائەدین دوای بەشداری لە ڕەوتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ل ەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی، لە هەموو ئەو کەسانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن داوای کرد دەنگ بدەن.

ناوبراو جەختی کرد کە بەشداری نەکردنی هاووڵاتیان لە دەنگدان لە زیانی خودی هاووڵاتیان و لە بەرژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانە.

سەلاحەدین بەهائەدین هەر جۆرە رێککەوتنێکی پارتەکەی خۆی لەگەل بزووتنەوەی گۆران بۆ دەنگدان بە بەربژێرەکانی یەکتری وەدرۆ خستەوە.

News Code 39515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =