گەڵاڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕانەوەی بنەماڵەی داعشیەکان

کوردی سووریا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ گەڕانەوەی بنەماڵەی شەڕکەرە بیانییەکانی ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیندێپێندێنت، ئانتۆنیۆ گۆترش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری دیاریکردنی چارەنووسی بنەماڵەی ئەندامانی داعش لە کەمپەکانی ژێردەستی کوردانی سووریایە.

ناوبراو لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە شارۆمەندەکانیان لە دوو کەمپی ئەلهەول و ڕۆژدا دەژین، داوای کردووە شارۆمەندەکانیان لە سووریا ببەنە دەرەوە.

عەبدولکەریم عومەر لە بەرپرسانی باڵای کوردی دایرەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەیی ئەم ناوچە بۆ هاوکاری لە گەڵ وڵاتە ناوبراوەکانی ڕاگەیاند.

News Code 39409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha