تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازی و تەقەمەنیی ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرد

تورکیا کاروانێک بریتی لە هەزاران هێزی سەربازی و تانک، تۆپخانە و زرێپۆشی ڕەوانەی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا کاروانێکی گەورە بریتی لە هێزی سەربازی، تانک، مووشەک هاوێژ و زرێپۆشی ڕەانەی ئەدلەب لە سووریا کرد. ئەو هەوڵە چەند کاتژمێر دوای دیداری سوچی لە نێوان ئەردۆغان و پووتین سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ڕووسیا ئەنجام درا.

یوسف حەمید وتەبێژی سوپای ئازادی سووریا، یەکێک لە سەرەکی ترین گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە تورکیا، ڕایگەیاند کە تورکیا بنکەکانی خۆی بە هێزی نوێ تۆکمە کردووەتەوە. ناوبراو وتی کاروانی تورکیا کە پڕە لە زرێپۆش بەرەو ئامانجێکی سەربازی دەجووڵێت.

News Code 39378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =