لە دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا زیانی گەورەمان کرد

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی لەکەرکوک لەگەڵ سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ى کۆبۆوه‌و ڕایگه‌یاند

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی لەکەرکوک لەگەڵ سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ى کۆبۆوه‌و ڕایگه‌یاند، "ڕاسته‌ لەدەرئەنجامی ڕیفراندۆم‌و بەھەندوەرنەگرتنی پێشنیازی وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمان کرد، بەڵام بێھیوا نەبوین‌و یەکێتیی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت".

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌شارى كه‌ركوك‌و له‌باره‌كاى مه‌كته‌بى سیاسییان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى كۆبۆته‌وه‌و ئاماژەی بەسیاسەتی نوێی یەکێتی کردوه‌ کە ڕەنگدانەوەی واقیعی سیاسی‌و بەرژەوەندییە گشتییەکانە، وتویه‌تى:"کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورەو وەک مام جەلال فەرمویەتی قودسی کوردستانە، لەبەرئەوە خزمەتکردنی کەرکوک‌و کەرکوییەکان لەپێشینەی خەباتمان دەبێت‌و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندیی‌و کوردستانیبونی کەرکوک بپارێزین".

ئاماژه‌ى به‌ڕیفراندۆم‌و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر كه‌ركوك كردوه‌و وتویه‌تى:"ڕاستە لەدەرئەنجامی ڕیفراندۆم‌و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیازی وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمانکرد، بەڵام بێھیوا نەبوین‌و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت، ئەمەش بەرپرسیارێتی مێژویی‌و نەتەوەیی ئێمە بوە لەداھاتوشدا ھەر لێرە دەمێنینەوەو خزمەتدەکەین".

تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان لەکەرکوک زامنی پاراستنی کوردستانیبونی شارەکەو پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوەو پێکھاتەکانە، لەبەرئەوە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی لەکەرکوک دەنگی یەکەم بهێنین‌و ھاوپەیمانیی کوردستان ببێتەوە سەرمەشقی بەردەوامی خزمەتکردنی کەرکوک‌و کەرکوکییەکان".

News Code 39321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =