AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣٠ ٠٩:٤٥

لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەی ئەسیرانی هەڵمەتی جلبوع؛

خالید مەشعەل: زیندانیە فەلەستینییەکان بەزوویی ئازاد دەبن

خالید مەشعەل: زیندانیە فەلەستینییەکان بەزوویی ئازاد دەبن

سەرۆکی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین وێڕای بەرز نرخاندنی هەڵمەتی زیندانییە فەلەستینییەکان بۆ هەڵاتن لە زیندانی جلبوع لەسەر ئازادی ئەسیرە فەلەستینییەکان لە گرێبەستێکی شەرافەتمەندانە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، سەرۆکی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین هەڵمەتی شەش ئەسیری فەلەستینی لە هەڵاتن لە زیندانی جلبوعی زللەیەکی سڕکەر بە ئیسرائیل وەسف کرد.

بە گوێرەی ئە راپۆرتە، خالید مەشعەل ڕۆژی دووشەممە دوای دەستگیر کرانی دووبارەی ئەو زیندانیانە لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەگەڵ بنەماڵەکانیا پێوەندی تەلەفۆنی گرت.

ناوبراو هەروەها جەخت یکرد کە ئەو زیندانیانە و زیندانیانی دیکەی فەلەستینی لە سەری ئیزنی خودا و لە گرێبەستێکی گۆڕینەوەی شەرافەتمەندانە کە شیاوی بەرخۆدانی فەلەستین بێت، ئازاد دەبن.

News ID 39230

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha