خوێندنەوەی کوشتاری سەبرا و شەتیلا، ڕیسواترین و قێزەونترین تاوانی زایۆنیستەکان

یەکێک لە ڕیسواترین و قێزەونترین تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە درێژەی مێژوو تاوانی کوشتاری سەبرا و شەتیلا لە لوبنان بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، ئەمڕۆ ٣٩هەمین ساڵوەگەڕی تاوانی سەبرا و شەتیلایە لە لوبنانە.

ئەم تاوانە قورسەی ڕژیمی زایۆنی ٣ رۆژ درێژەی بوو و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دانیشتووی ئەو کەمپانە شەهید کران کە زۆربەیان فەلەستینی و ژمارەیەکیش لوبنانی بون.

ژمارەی شەهیدەکانی ئەم تاوانە ٣٥٠٠ تا ٥٠٠٠ کەس ڕاگەیندرا. ئەمەش لە کاتێکدا دەستی پێ کرد کە ئەرتەشی زایۆنیستی بە فەرماندەیی ئاریل شارۆن ئەم کەمپانەیان گەمارۆ دا و بە چەکی سەرد هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی ئەم کەمپانە.

ئەمەیان وەکوو تۆڵە کردنەوە لە فەلەستینییەکان ڕاگەیاند کە لە ٣ مانگ گەمارۆداندا لە بەرانبەر ئۆتۆمبێلە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی خۆڕاگرییان کردبوو. مەبەست لەم هێرشانەش ئەوە بوو فەلەستینییەکان ناچار بکەن خاکی لوبنان بە جێ بێڵن.

لەم کوشتارەدا ٣٢٩٧ ژن و منداڵی فەلەستینی شەهید بوون. تەرمی ١٨٠٠ کەس لە شەقامەکان بە جێ مابوو.

پاش ئەم هێرشە دڕندانە، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕژیمی زایۆنی کرد هێزەکانی لە سنووری لوبنان پاشگەز بکاتەوە بەڵام ئەم ڕژیمە دیسان درێژەی بە کوشتنی خەڵکی بێ تاوان ئەدا.

سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم تاوانە لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییە، بکەرانی ئەم تاوانە ڕادەستی دەزگای داد نەکراون.

News Code 39161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =