هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی نالەباری کوردستانی سووریا

کۆمیسیونی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا, وێڕای ئاماژە بە زۆربوونەوەی شەڕی نێوان تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا و زۆر بوونەوەی هێرشەکانی داعش و ناڕەزایی گشتیی, سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئاسایش لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, کۆمیسیونی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێنجەمین راپۆرتی خۆیدا لە خراپ بوونی دۆخی ئاسایش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا هەواڵی داوە.
ئەم راپۆرتە هەروەها لە زۆربوونەوەی مادە تەقینەوەکان و ئوتومبێلە بۆمبڕێژ کراوەکان و هێرشی مووشەکی لە شارە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بە تایبەت عەفرین و سەرێکانی هەواڵی داوە.
رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشتەجێ بوونی دەیان هەزار ژن, پیاو و منداڵی ئەندامی داعش لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریای نایاسایی زانیوە چونکوو هەوڵێک بۆ دیاریکردنی چارەنووس و داهاتووی ئەو کەسانە و هەروەها لێپرسینەوە یان ئازاد کردنیان نەدراوە.
لە راپۆرتی ئەم رێکخراوەد نووسراوە هێزە کوردەکانی سووریا ۱۰ هەزار کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش لە ۱۰ کەمپ جێگیر کردوە لە حاڵێکدا ۷۵۰ کەسیان منداڵن. هەروەها ۴۰ هەزار منداڵ لەم کەمپانە دان کە نیوەیەکیان خەڵکی عێراقن.

News Code 39144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =