ئامادەیی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوە گەمارۆکانی سەر ئێران

شاندی نوێنەرایەتی ئەمریکا جێگیر لە ڤیەنا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکام، ئامادەیی واشنتۆنیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانە کە لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناتەبان، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جێگیر لە ڤیەنا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە بەیاننامەیەک کە لەلایەن لوئیس ئێل بۆنۆ دیپلۆماتی ئەمریکی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکام لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی خوێندرایەوە، ئامادەیی واشنتۆنی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکانی ناتەبا لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

لە ئەو پەیامە تویتەریەدا هاتووە: ئێمە وەکوو ئەمریکا ئامادەین تا لە ئەگەری پابەند بوونی ئێران بە سەرجەم بەڵێنەکانی لەژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، سەرجەم گەمارۆ ناتەبان لەگەل ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵبوەشێنینەوە.

لە بەشێکی دیکە لە ئەو پەیامەدا هاتووە: ئێران ئەبێ دەستبەجێ بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو هەلبگرێت، نەک لێی دوور بکەوێتەوە.

News Code 39134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =